سەردێڕ:

چەند پێشبینییەک بۆ کەش و هەوای مانگی داهاتوو بڵاوکرایەوە

PM:08:49:28/07/2021

18476 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە وڵاتانی جیهان بەرەو نزمبوونەوەن و بەهۆی لافاویشەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە، شارەزایانی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی نوێیان لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا ئامادەکردووە.


لیژنەی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتەوەکان لەسەر گۆڕانی کەش و هەوا (IPCC) کۆبوونەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش و هەوا سەختتر دەبێت، بەو پێیە پلەکانی گەرما بەرزتردەبنەوە و ئاگرکەوتنەوەی دارستان و لافاوەکان زیاتر دەبن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم گۆڕانکاریانە پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە لە جەمسەری باکور یان باکوری گۆی زەویدا.

لیژنەکە باسی لەوەشکردوو، توانەوەی سەهۆڵەکانی دەریاکانی جەمسەری باکور بە شێوەیەکی بەشێوەیەکی خێرا، کاریکردووەتە سەر گۆڕینی پلەی گەرمی سەر رووی زەوی.

لە هەفتەی رابردووەوە تەوژمێکی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو و گەردەلول بەلجیکا و ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپای گرتووەتەوە و بەم دواییەش لە هەریەک لە سعودیە و یەمەن و ئێران و چین لە ئاسیا هەمان رووداو دووبارەبوونەوە، کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین هاوڵاتی و زیانگەیاندن بە ژێرخانی ئابوری و رێگەوبان و زەوی و زاری کشتوکاڵی و بەرووبوومی جوتیاران.

لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٤ هەزار زانا واژۆیان لەسەر دەستپێشخەرییەک کردووە کە تیایدا

هۆشدارییانداوە لەسەر دۆخی نائاسایی و کتوپڕی گۆڕانکاری کەشوهەوا لە سەرتاسەری جیهاندا.

بەگوێرەی دەستپێشخەرییەکە، زاناکان دۆخی گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان بە "چەوساندنەوی زەوی" ناو بردووە.

لە دەستپێشخەرییەکەیاندا، داوای کاری بەپەلەیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی لەناکاوی کەشوهەوا، ئاماژەیان بەوەشداوە، گۆڕانکری لە پلەکانی گەرمادا نیشانەکانی دەرکەوتوون و هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٩ چەند کارەساتێکی کەشوهەوای بێ وێنە، لەوانە لافاو لە ئەمریکای باشور و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا، شەپۆلی گەرمی و گڕگرتنی دارستانی ئوسترالیا و ئەمریکا و گەردەلولی وێرانکەر لە ئەفریقا و باشوری ئاسیادا تێبینی کراون.













گەلەری