سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای عێراق: ئیدارەی ترەمپ هەوڵیدا عێراق بکات بە گۆڕەپانی ناکۆکییەکانی

PM:04:52:04/01/2022

4988 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئاسایشی عێراق رایگەیاند، ترەمپ هەوڵیداوە عێراق بکات بە "گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی."


ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئەلئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپی سەرۆکی پیشووی ئەمریکا، هەوڵیداوە عێراق بکات بە "گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی."

لە راگەیندراوێکدا کە نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق قاسم ئەلئەعرەجی بڵاویکردووەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە ئەعرەجی ئەنجامیداوە لەگەڵ ئێریک شۆڤالییە باڵیۆزی فەڕەنسا لە بەغدا، باس لە دوایین دەرەنجامە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە کراوە و ئەوەش هاتووە، "کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە عێراق تاوان و دەستدرێژیکردن بوون بۆسەر سەرەری عێراق."

ئاوەش خراوەتەڕوو، "عێراق رەتیدەکاتەوە چیتر گۆڕەپانی شەڕ و دووبەرەکی بێت، بەڵكو دەیەوێت گۆڕەپانی ئاشتی و هاوپەیمانی بێت"، ئەوەش وەک ئاماژەپێکردنێک بۆ گفتوگۆکانی نێوان سعودیە و ئێران.

لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودس سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کوژران.


 













گەلەری