سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر چارەنوسی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان

PM:02:26:28/07/2021

26528 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی راگەیاند:" بە نووسراوی رەسمی داوامان لە سەرو خۆمان کردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە داوای رێکاری یاسایی، لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تۆمار بکرێن."


دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی دەرکرد بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتا و جام رەش و بێ تابلۆن یان تابلۆی ساختەیان ھەیە و بە نایاسایی لەسەر شەقامەکانی ھەرێمی کوردستان دەسوڕێنەوە.

ھەڵمەتەکە رۆژی ٢٥ ی تەموز لە ناو شاری سلێمانی و دەڤەری گەرمیان و راپەڕین، دەستیپکردووە ئەوەی دەبێتە جێی پرسیار چارەنوسی نزیکەی ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبیل کەچۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

عەمید ئەسعەد کەریم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند:" لە ماوەی رابردوودا بە شێوەی رەسمی سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێسەرەتان، کاروباری ئامارکردنیان بۆ کرا".

 وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: "مامەڵە و ئامارکردنی ئەو ئۆتۆمبیلانە تا ئێستا لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و بڕیارێکی یەکلاکەرەوە لە بارەیانەوە نەدراوە".

عەقید سەعدوڵڵا عەزیز بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ناوشاری سلێمانی بەمیدیای یەکێتی راگەیاند:" بە مەبەستی ھاوکاریکردنی ھاووڵاتیان و زیان نەگەیاندن بە گیرفانیان، رۆژی ٢٥ئەم مانگە بە نووسراوی رەسمی داوامان لە سەرو خۆمان کردووە کە ئەو ئۆتۆمبێلانە داوای رێکاری یاسایی، لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ تۆمار بکرێن."

ھەر بۆیە داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەین کە لە ماوەی رابردوودا ئامارکراون کە نزیکەی ٢٠ ھەزار ئۆتۆمبێلە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و لە ناو شاری سلێمانی زیاتر لە ٣ ھەزار ئۆتۆمبێلە، ئارام بگرن و ئۆتۆمبێلەکانیان ھەرزانفرۆش نەکەن، لە شوێنێکی پارێزراودا رایبگرن و بەکارینەھێن لەسەر شەقامەکان، تا حکومەت بڕیارێکی تر دەدات لەوبارەیەوە کە بە سوودی ئەوان بێت. 













گەلەری