حکوومەتی ئیسپانیا گەڕاندنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار و ٣٠٠ کۆچبەری بۆ وڵاتی مەغریب بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە راگەیاند، کە دوای شەپۆلە گەورەکەی کۆچکردنی مانگی تەممووزی رابردوو لە شاری سێوتا مابوونەوە، هاوکات هەوڵەکانیشی بۆ فراوانکردنی توانای وەرگرتنی ناوەندەکانی داڵدەدانی کۆچبەران چڕکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، حکوومەتی ئیسپانیا ئاشکرای کرد، لە ١٠ـی ئابەوە تا ئێستا پێنج هەزار و ٣٢١ کۆچبەر بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە لە شاری سێوتاوە گەڕێنراونەتەوە بۆ مەغریب، لە بەرامبەردا وەزارەتی کۆچی ئیسپانیا کار بۆ زیاترکردنی شوێنەکانی حەوانەوەی کۆچبەران دەکات تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا بگاتە شەش هەزار شوێن.
ئەنگێل
ڤیکتۆر تۆرێس، وەزیری سیاسەتی هەرێمەکانی ئیسپانیا رایگەیاند، ٩٠ کەس لەو کۆچبەرانە
داواکارییەکانییان بۆ بەدەستهێنانی پاراستنی نێودەوڵەتی کێشاوەتەوە، هەروەها نزیکەی
هەزار کەسی دیکەش لە قۆناغی تۆمارکردندان بۆ بەجێگەیاندنی رێکارەکانی گەڕانەوەیان.
بەڵام
ئەو وەزیرە ئاماری تەواوی ئەو کۆچبەرانەی ئاشکرانەکرد کە تا ئێستا لە سێوتا ماونەتەوە،
ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی و گفتوگۆ لە نێوان حکوومەتی چەپڕەو و دەسەڵاتدارانی
ناوخۆیی شارەکەدا کە لەلایەن پارێزگارانەوە بەڕێوەدەبرێت.
لە
لایەکی دیکەوە، وەزارەتی کۆچی ئیسپانیا دروستکردنی ٨٦٤ شوێنی نوێی لە ناوەندەکانی
داڵدەدانی کاتیی کۆچبەران راگەیاند، بەمەش توانای ناوەندەکان بۆ چوار هەزار و ٣٠٠ کەس
زیادی کردووە و ئامانجیشیانە لە داهاتوویەکی نزیکدا بیگەیەننە شەش هەزار شوێن.
شاری
سێوتا لە رۆژانی ٣٠ و ٣١ـی تەممووزی رابردوودا شەپۆلێکی فراوانی کۆچبەرانی بەخۆیەوەبینی،
کە ژمارەیان لە ٧٠ هەزار کەس تێپەڕی و زیانی گیانیشی لێکەوتەوە.