سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دەستپێکی گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا گەیشتە پاریس

PM:09:15:13/09/2026

652 جار خوێندراوەتەوە

لە دەستپێکی گەشتەکەیدا بۆ ئەوروپا کە بڕیارە هەریەک لە فەرەنسا و ئەڵمانیا بگرێتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و گەشەپێدان و ئەمنییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە پاریس، ئامانجی سەرەکیی گەشتەکە فراوانکردنی هاوبەشی نێودەوڵەتی و راکێشانی وەبەرهێنانی بیانییە، هاوکات لەگەڵ سوودوەرگرتن لە ئەزموون و تەکنەلۆجیای ئەوروپی لە سێکتەرە گرنگەکانی وەک وزە، پیشەسازی، گواستنەوە و ژێرخانی ئابووری.

چاوگێکیش لە حکوومەتی عێراقوەو ئاشکرای کرد، ئامانجی بنەڕەتیی سەردانەکە لە چوارچێوەی ئاڕاستەی نوێی حکوومەتدایە بۆ فراوانکردنی ئاستی هاوبەشی نێودەوڵەتی، هێنانی وەبەرهێنانی زیاتر و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا و ئەزموونی ئەورووپی لە سێکتەرە گرنگەکانی وەک وزە، پیشەسازی، گواستنەوە و ژێرخانی ئابووری.

هەروەها عێراق لە رێگەی ئەم سەردانەوە هەوڵ دەدات هاوکارییەکان لە هەردوو ئاستی ئەمنی و گەشەپێدان لەگەڵ پاریس و بەرلین بچەسپێنێت و بەرەوپێشەوەیان ببات.













گەلەری