سەردێڕ:

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی لە ٣٠ـی ئەیلوولدا

PM:06:14:13/09/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئامادەیی تەواوی هێزە ئەمنییەکانی بۆ وەرگرتنەوەی دۆسیەی ئەمنی لە کۆتایی ئەم مانگەدا راگەیاند و هۆشداریشیدا، لە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دروستکردنی ئاژاوە و کەمکردنەوەی توانای هێزە ئەمنییەکان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە تەواوی ئامادەن بۆ وەرگرتنەوەی تەواوەتیی دۆسیەی ئەمنیی وڵات لە رێکەوتی ٣٠ـی ئەیلوولی ئەمساڵدا، هاوکات هۆشداریشیدا لە ئەگەری بەرزبوونەوەی گرژی و هاندانی دووبەرەکی و ئاژاوە لە راگەیاندنەکاندا بۆ سەرقاڵکردنی رای گشتی.

سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق جەختیشی کردەوە، رەتکردنەوەی گومانەکان و هەر هەوڵێک بۆ بێتوانا پیشاندانی هێزەکان دوورە لە راستییەوە، چونکە هێزە ئەمنییەکان لە گەشەسەندنی بەردەوامدان و ئەم قۆناغەش پێویستی بە هۆشیارییەکی بەرزی ئەمنی و راگەیاندن هەیە.

هەروەها رەتیکردەوە، کە هێزە ناوخۆییەکان توانای وەرگرتنەوەی ئەم بەرپرسیارێتییەیان نەبێت و وتی، ئەو دەنگۆیانەی هەوڵی کەمکردنەوەی توانای هێزەکانمان دەدەن دوورن لە راستییەوە، چونکە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە گەشەسەندنی بەردەوامدان و توانای بەڕێوەبردن و راگرتنی ئاسایشی وڵاتیان بە تەواوەتی هەیە.













گەلەری