سەردێڕ:

وتەبێژی نەوەی نوێ: لەگەڵ حکومەتێک کۆنابینەوە کە شەرعیەتی نەمابێت

PM:03:40:13/09/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لەگەڵ حکومەتێک کۆنابنەوە کە شەرعیەتی نەمابێت. دەشڵێت، هەر هێز و لایەنێک رێز لە دەنگی خەڵک بگرێت شەرعیەت نادات بە حکومەتێک کە حەوت ساڵ پێش ئێستا هەڵبژێردراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، سەبارەت بە داواکاریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکاندا، ئەوان وەکو نەوەی نوێ لەگەڵ حکومەتێکدا کۆنابنەوە کە شەرعیەتی نەمابێت و ماوەی بەسەرچووبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر هێز و لایەنێک رێز لە دەنگی خەڵک بگرێت شەرعیەت نادات بە حکومەتێک کە حەوت ساڵ پێش ئێستا هەڵبژێردراوە.

حکومەتى ماوە بەسەرچوو شاندێکى پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنى لایەنە سیاسییەکان بەمەبەستى تاوتوێکردنى رەشنووسى پڕۆژەى بودجەى عێراق و داواکارییەکانى هەرێم و دەڵیت سەردانى سەرجەم لایەنەکان دەکەن.













گەلەری