هاتووچۆی گەرمیان بڕیاری دا لە سبەینێوە بە بێ پێناسی دیجیتاڵی هیچ مامەڵەیەک لە بەشی تۆمار و مۆڵەت ڕایی نەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری لە بەڕێکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە لەوەی بڕیارێکی نوێ دراوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە سبەینێ دووشەممەوە، پێویستە هاوڵاتییان و شۆفێران پێش ئەوەی سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بکەن بە مەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە بەشی
تۆمار و بەشی مۆڵەت، پێویستە سەرەتا سەردانی بنکەی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی بکەن لە
بانکی گەرمیان بۆ دەرهێنانی پێناسی دیجیتاڵی (بایۆمەتری).
هاتووچۆی
گەرمیان جەختیشیکردەوە کە بەبێ ئەنجامدانی تۆماری پێناسی دیجیتاڵی (بایۆمەتری) لە
بانکی ناوبراو لە شاری کەلار، هیچ مامەڵەیەک لە بەشەکانی تۆمار و مۆڵەت ڕایی ناکرێت.