به‌پێی نوێترین داتاكانی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، عێراق له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه ٤٦ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو، له پله‌ی ده‌یه‌می گه‌وره‌ترین دابینكهرانی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا جێگیر بووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر كه ڕۆژانه ٣٨ هه‌زار به‌رمیل بوو به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركردووه، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك له زیادبوون و كه‌مبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا دێت، كه به‌هۆی گرژییه ئه‌منییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی وزه له گه‌رووی هورمز ڕوویدابوو.
له نوێترین
پۆلێنكردندا، كه‌نه‌دا به هه‌نارده‌كردنی ڕۆژانه سێ ملیۆن و ٩٢٦ هه‌زار به‌رمیل
له پێشه‌نگی وڵاتانی هه‌نارده‌كار بۆ ئه‌مریكا دێت، پاشان ڤه‌نزوێلا به ٥٩٩ هه‌زار،
سعودیه به ٣٤٧ هه‌زار، مه‌كسیك به ٢٩٧ هه‌زار، و كۆڵۆمبیا به ٢٣٩ هه‌زار به‌رمیل
له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌می لیسته‌كه‌دا ناویان هاتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردووه، "عێراق به ڕاده‌ستكردنی
ڕۆژانه ٤٦ هه‌زار به‌رمیل له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، له پله‌ی ده‌یه‌می گه‌وره‌ترین
هه‌نارده‌كارانی نه‌وتی خاو بۆ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا جێگیر بووه".
ئەوەش
لە کاتێکدایە، گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاسته‌نگه‌كانی هاتووچۆی كه‌شتییه
نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز، كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر قه‌باره‌ی
هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق بۆ بازاڕه‌كانی جیهان دروستكردووه له‌م ماوه‌یه‌دا.