سەردێڕ:

لەبارەی پارەی بەشەخۆراکەوە هۆشداری توند دەدرێت

AM:10:25:13/09/2026

1192 جار خوێندراوەتەوە

هۆشداری دەدرێتە ئەو بریکارانەی کە تا ئێستا پارەی سەبەتەی خۆراکی پێنجیان رادەست نەکردووە و بەڕێوەبەری کەلوپەلی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت، دواین وادە رۆژی سێشەممەیە و بەپێچەوانەوە سزایی یاسایی توند دەدرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەری خۆراک لە سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەدا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی کۆمەڵێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک کرد، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا پارەی سەبەتەی خۆراکی پێنجەمیان ڕادەست نەکردووە و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ پاساوێک بۆ ئەم دواکەوتنە قبوڵ ناکرێت و سزای یاسایی توند چاوەڕێی سەرپێچیکاران دەکات.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراک لە سلێمانی، ئاگادارییەکەی بە شێوازێکی فەرمی ئاراستەی بریکارەکانی ناو شار کرد و کۆدەکانی دیاری کرد، کە ئەوانیش (٢٦١، ٢٦٢، ٢٦٣، ٢٦٤، ٢٦٥، ٢٦٦، ٢٦٧، ٢٦٨، ٢٦٩، ٢٧٠ + ٢٩١) دەگرێتەوە، و داوای لێکردن بە زووترین کات و پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی پارەدانی پارەی سەبەتە خۆراکی پێنجەم.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەری خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی ئەم مانگە وەک دوا وادەی یەکجاری بۆ ڕادەستکردنی پارەکە دیاریکراوە و هۆشداری دا کە هەر بریکارێک لەم وادەیە دوا بکەوێت ڕووبەڕووی سزای دارایی و غرامەکردن دەبێتەوە بەپێی ئەو ڕێنمایی و یاسایانەی کە لەم بارەیەوە کاریان پێ دەکرێت.













گەلەری