سەردێڕ:

هێرشکرایە سەر کەشتییەکی بارزگانیی لە دوورگەی قشم و کەسێک کوژرا

AM:08:51:13/09/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر كەشتییەكی بازرگانی لە دوورگەی قشم و بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، لە هێرشەكەدا كەسێك كوژراوە و سێ كەسی تریش بریندار بوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، میدیاکانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشكراوەتە سەر كەشتییەكی بازرگانی لە دوورگەی قشم و هێرشەكە یەك كوژران و سێ برینداری لێكەوتووەتەوە.

هاوكات، رێكخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەكانی بەریتانیا رایگەیاند، كەشتییەك لە كاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا لەلایەن موشەكێكەوە پێكراوە، بەڵام تا ئێستا دۆخی تەندروستیی ستافەكە و قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.

لە لایەكی دیكەوە، ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆكی لژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا ئەوكاتەی ئەمریكا مەرجەكانی ئێران قبوڵ نەكات، هیچ سوودێك لە دانوستاندا نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ململانێی سه‌ربازیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاسایشی كه‌شتیوانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی جیهانی له‌ كه‌نداو دروستكردوه‌ له‌ قۆناغی ئێستادا به‌رده‌وام.













گەلەری