AM:08:35:13/09/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
عێراق وادەی كردنەوەی سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران دیاریکرد و ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەکانی شەیب و شەلامچە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، بڕیاردراوە بە دەستپێكردنەوەی كاركردن لە سێ دەروازەی سنووری لەگەڵ ئێران كە ئەوانیش شەلامچە، مەندەلی، و شەیب بۆ هاتووچۆی گەشتیاران و بازرگانی، ئەوەش دوای تەواوكردنی پێداویستییە رێكخستنی هونەرییەكان و نوێكردنەوەی سیستەمەكانیان.
هەر بە پێی راگەیەندراوەكە، بڕیارەكە بەپێی رێنماییەكانی
عەلی فاڵح زەیدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەرچووە،
ئەوەش دوای پێداچوونەوە بە ڕەوشی دەروازەكان و بەهێزكردنی ئاسایش و ڕێكخستنی
هاتووچۆی بازرگانی و هاوڵاتییان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی
شەلامچە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات ئەوانی تریش لە رۆژانی دواترەوە دەستپێدەكات، وتیشی
هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ لایەنی ئێرانی نەوەستان و لە دەروازەكانی زڕباتییە
و مەنزرییە بەشێوەی ٢٤ کاتژمێریی بەردەوامە.