سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت گرێبەستێکی واژۆ کرد

PM:07:28:12/09/2026

1080 جار خوێندراوەتەوە

بە سەرپەرشتی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق گرێبەستی پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگەی نەوتی عەجیل لە نێوان کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای KEPT واژۆ كرا.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، واژۆکردنی گرێبەستەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی نەوتدایە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و باشکردنی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کێڵگە نەوت و گازییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەمەش ئاسایشی وزە بەهێزتر دەبێت و پشتگیری لە سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، كە بەرهەمهێنانی غازی كێڵگەكە لە ١٣٥ ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ ٣٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزدەکاتەوە، هاوکات بەرهەمهێنانی نەوت لە ٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بۆ ٤٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبکاتەوە.













گەلەری