PM:06:13:12/09/2026
2016 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لەسەر رووباری سیروان نزیک پردی تازەدێ هاوڵاتییەک کە رۆشتووە بۆ مەلە کردن خنکاوە، بەپێی وتەی بەرگری شارستانی گەرمیان گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەرگری شارستانیی گەرمیان بڵاویکردەوە، "ئەو هاوڵاتییە لە کاتى مەلەکردن لە سنوورى گوندى تازەدێ لە رووبارى سیرواندا خنکاوە".
بەرگری شارستانیی گەرمیان روونیشى کردەوە کە تیمەکانیان بەرەو شوێنى رووداوەکە کەوتوونەتەڕێ و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو هاوڵاتییە ناوی 'محەمەد عەبدولرحمان'ـە، تەمەنی ۳۰ ساڵەو خەڵکی گوندی مەحمود قەجەری سەر بەناحییەی قۆرەتووە.