PM:05:25:12/09/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، عێراق و ئێران لێکۆڵینەوەی هاوبەش لەسەر دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی درۆن لەسەر سنوری نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوایەکی ئێران لەبارەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش لەسەر هێرشەکانی ئەمداوییەی سەر سعودیە.
ئەوەشی خستەڕوو،
لایەنی عێراقی و ئێرانی پێکەوە لێکۆڵینەوە لەدۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی درۆن دەکەن لەسەر
سنووری نێوان عێراق و ئێران.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا دێت بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک کە ببێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە.