PM:04:09:12/09/2026
892 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، ئیدانەی هێرشەکەی ئەمدواییەی سەر سعودییە دەکات و دەڵێت، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و هەڕەشە لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دەکات. دەشڵێت، "به توندی ئیدانەی ئه‌م هێرشانە و هه‌ر كرده‌وه‌یەکی توندوتیژ ده‌كه‌ین كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وە".
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، "هێرشەکەی ئەمدواییە کە شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیەی بە ئامانجگرت، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات، به توندی ئیدانەی ئه‌م هێرشانە و هه‌ر كرده‌وه‌یەکی توندوتیژ ده‌كه‌ین كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌روه‌ریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان".
دەشڵێت،
له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا، ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن رێگا راستەکەیە، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه‌ن بۆ هەستیاریی دۆخه‌كه،
به‌ڵام بەردەوامبوونی گرژییه‌كان مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و په‌ككه‌وتن
و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نه‌كراو ببات.
هاوکات
داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دەکات كه ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان له هه‌ر رێوشوێنێكی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان وتارێکی تووند دوور بخه‌نه‌وه كه دۆخه‌كه بەرەو خراپتر
ببات و دەڵێت، ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە.
وتیشی،
ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له‌م هێرشانە بكرێت و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكرێته پێشینه
بۆ ئه‌وه‌ی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەکی بنیاتنه‌ر و بێپچڕان له نێوان ده‌سه‌ڵاته
فیدراڵییه‌کان و لایه‌نه خۆجێییه‌کاندا دابین بكرێت، ئاسایشی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی
هێزه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵکو له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌فاف و پابه‌ندبوونێکی
هاوبه‌شه‌وه به سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌وه ده‌بێت.