PM:03:27:12/09/2026
808 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری عێراق، سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کرانە سەر شانشینی عەرەبیی سعودیە و جەختی کردەوە، عێراق بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات خاک یان ئاسمانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، پاراستنی سەروەریی عێراق و پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ناوچەکە، بەرپرسیارێتیی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانییەتی.
هەروەها
پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەت دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامیی لێکۆڵینەوەکان
و سزادانی یاسایی تەواوی ئەنجامدەرانی کردەوە تاوەکو رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو
جۆرە هێرشانە بکرێت.
سەرۆک
کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پەرۆشی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ سعودیە و دەوروبەری،
و هەوڵی چەسپاندنی ئاسایش و جێگیری لە ناوچەکەدا دەدات، دوور لە هەر رەفتارێک کە
ئاسایشی عێراق و پەیوەندییەکانی بخاتە مەترسییەوە.