PM:02:54:12/09/2026
768 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو رێکارانەی لە دەروازە سنوورییەکانی هاوبەش لەگەڵ ئێران گیراونەتە بەر، رێکاری کاتیین و ئامانجیان رێکخستنەوەی کارەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەییە لە ناو هەندێک لە دەروازەکاندا.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، هاتووچۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە هەردوو دەروازەی زڕباتییە و مەنزرییە بەردەوامە و رانەوەستاوە.
ئەم
روونکردنەوەیەی بەغدا لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێرانی و میدیا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە
رایانگەیاندبوو لەسەر بڕیاری حکومەتی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆ لە هەردوو دەروازەی
نێودەوڵەتیی شەلەمچە و چەزابە راگیرا.
بەپێی
راگەیەندراوی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران، دواتر دەروازەی چەزابە تەنها بۆ گەڕانەوەی ئەو
هاوڵاتییە عیراقییانە کراوەتەوە کە بەنیازی گەڕانەوە بوون بۆ وڵاتەکەیان.