PM:02:38:12/09/2026
1008 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەن و بەمزووانەش شەڕی ئێران کۆتایی دێت. جەختیشی کردەوە دوای کۆتاییهاتنی شەڕ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئیرلەندا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد و وتی، "بە ئەگەری زۆرەوە و دوای هەڵبژاردنی مانگی ١١ـی ئەمریکا شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی دێت و ئەو وڵاتەش ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ترەمپ
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکەین، کاتێکیش شەڕ کۆتایی
هات، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت".
هاوکات
سەرۆکی ئەمریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بۆریە نەوتەکانی سعودیەشی خستە ئەستۆی
تاران و وتی، "بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێران بەرپرسیارە”.
ترەمپ
دووپاتیشکردەوە کە ئەوان بوون ئاگری شەڕیان لە غەزە کوژاندووەتەوە و لەوێش پڕۆسەی
ئاشتی ئاسان دەکەن.