نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتییان و سەردانیکاران دەکات منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ ناو نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی رزگاریدا هاتووە، ئەم داوایە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی منداڵاندایە لە تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریای گواستراوە، هەروەها رەخساندنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ پشوودان و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان.
هاوکات
رێگری لە دروستبوونی ژاوەژاو و قەرەباڵغی لە هۆڵەکاندا دەکات، تاوەکو پزیشک و
کارمەندانی تەندروستی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.
نەخۆشخانەی
رزگاری ئاماژەی بەوەش کردووە، هێنانی منداڵ لەلایەن خێزانەکانەوە دەبێتە هۆی
دروستبوونی قەرەباڵغییەکی نەخوازراو.
جەختیشی
کردەوە، پابەندبوونی هاوڵاتییان بەم رێنماییانە زامنی سەلامەتیی منداڵان و خێرا
چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت، هاوکات سوپاسی تێگەیشتن و هاوکاریی هەمووان دەکات.