سەردێڕ:

عەلی زەیدی بەرپرسێکی باڵای ئەمنی لە کارەکەی دوورخستەوە

PM:01:23:12/09/2026

1020 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای میسان لە پۆستەکەی و رەوانەکردنی سەرجەم بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە بۆ لێکۆڵینەوە.


ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، ئاشکرای کرد، عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی داوە بە بەخشینی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای میسان لە کارەکەی.

سەباح نوعمان باسی لەوەش کرد، سەرۆک وەزیران بڕیاریشی داوە بە گواستنەوەی بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە بۆ سەر فەرماندەیی هێزەکانی یەدەگ و رەوانەکردنیان بۆ لێکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم رێنمایی و بڕیارانەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە ژێر رۆشنایی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییانەدا دەرچوون لەم دواییەدا لە پارێزگای میسان روویانداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی، ١١ـی ئەیلوول، وەزارەتی دەرەوەی سعودییە بڵاویکردەوە، هێرشەکانی سەر بۆریی نەوتی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لەناو خاکی عێراقەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراون. ه

ەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر داوای بەغدا و بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم قۆناغەدا، وەڵامدانەوەی سەربازییان بۆ ئەو هێرشانە دواخستووە.













گەلەری