PM:01:00:12/09/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی ئه‌و هێرشانه دەکات كه كرانه سه‌ر خاكی سعودیه و دەڵێت، به‌كارهێنانی خاك یان ئاسمانی عێراق بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ كارێكی به ته‌واوی ڕه‌تكراوه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی عێراقدا یه‌كناگرێته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی، له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێویسته چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كاندا بێت و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا كۆبكرێته‌وه، به جۆرێك كه سه‌روه‌ریی وڵات بپارێزێت و ڕێگری بكات له په‌لكێشكردنی عێراق بۆ ناو ململانێ هه‌رێمییه‌كان".
هاوکات
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی له ده‌ستپێكردنی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان
له هێرشه‌كاندا هه‌یه و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان؛ هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی
له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و پاراستنی په‌یوه‌ندییه
برایانه‌كان له‌گه‌ڵ سعودیه به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له په‌ره‌سه‌ندنی
زیاتری گرژییه‌كان.
وتیشی،
"به‌كارهێنانی خاكی عێراق یان تێپه‌ڕین به ئاسمانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن
له ئاسایشی عه‌ره‌بستانی سعودیه یان هه‌ر دراوسێیه‌كی دیكه، كارێكی ڕه‌تكراوه
و سه‌ركۆنه‌كراوه و له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان ناگونجێت".