PM:12:42:12/09/2026
1040 جار خوێندراوەتەوە
بە مەبەستی پاراستنی سامانی ئاو و ڕێگریکردن لە بەفیڕۆدانی تۆڕەکانی ئاوی ماڵان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی شاری کەلار بڕیاریاندا بە سەپاندنی سزای دارایی بەسەر ئەو هاوڵاتییانەی سەرپێچی ڕێنماییەکان دەکەن و ئاو بەفیڕۆ دەدەن.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەپێی ئاگادارییەکی فەرمی کە ئاراستەی دانیشتووانی شاری کەلار کراوە، هەر ماڵێک ئاوگرەوە (تەوافە)ی سەربانی نەبەستبێت و ببێتە هۆی بەفیڕۆچوونی ئاو، بە بڕی ٥٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.
هەروەها
ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاوبەشێک بەبێ مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان
لە یەک هاوبەش زیاتری هەبێت، بە بڕی ٢٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت، کە بڕەکەی
بەپێی قەبارە و تیرەی بۆرییەکە دەگۆڕێت.
لە بەشێکی
دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، جگە لە سزای دارایی، نرخی ئەو ئاوەشی کە بەهۆی سەرپێچییەکەوە
بەفیڕۆ دراوە، بەپێی ماوە و نرخی کارپێکراو لەلایەن فەرمانگەکانەوە هەژمار دەکرێت
و لە هاوبەشە سەرپێچیکارەکە وەردەگیرێت.