سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی؛ نرخی مسقاڵێک گەیشتە چەند؟

PM:12:39:12/09/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمڕۆ نرخەکەی ڕووی لە دابەزین کردەوە و هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزاری لێبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەگوێرەی نرخی راگەیەندراوی سەندیکای زێڕنگەرانی هەرێم، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا ڕووی لە دابەزین کردووە، بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو یەک ئۆنسە زێڕ نزیکەی ٨٣ دۆلار لە نرخەکەی لەدەستداوە، بە جۆرێک کە لە چوار هەزار و ٤٣١ دۆلاری هەفتەی ڕابردووەوە، ئەمڕۆ بۆ چوار هەزار و ٣٤٨ دۆلار دابەزیوە.

هاوکات نرخی مسقاڵی زێڕ بەمشێوەیە:

- شەممەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٩٦٠ هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ شەممە ٩٥١ هەزار دینارە

-شەممەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٨٢٢ هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ شەممە ٨١٣ هەزار دینارە

- شەممەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٢ بە یەک ملیۆن و چوار هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ شەممە بە ٩٩٤ هەزار دینارە.

-شەممەی ڕابردوو مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە یەک ملیۆن و ٩٧ هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ شەممە بە یەک ملیۆن و ٨٥ هەزار دینارە.

لەبارەی نرخی زیو، سێ ڕۆژ لەمەوبەر نرخی یەك کیلۆ زیو بە دوو هەزار و ١٥٠ دۆلار، ئەمڕۆ شەممە بە دوو هەزار و ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.













گەلەری