سەردێڕ:

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە

AM:11:16:12/09/2026

976 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور لە هەندێ ناوچە لەکاتەکانی ئێوارەدا هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا و لە هەندێ ناوچەدا پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و هەروەها پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر   : ٣٨ پلەی سیلیزی

سلێمانی:٣٧ پلەی سیلیزی   

دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی   

هەڵەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی 

زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی          

ئاکرێ: ٣٨ پلەی سیلیزی

پیرمام:   ٣٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٨ پلەی سیلیزی    

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی













گەلەری