سەردێڕ:

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان ژمارەیەک دەروازەی سنووریی عێراق دادەخرێن

AM:10:58:12/09/2026

1048 جار خوێندراوەتەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووریی عێراق بەڕێوە دەچێت، کە بەهۆیەوە ئەو دەروازانە دادەخرێن، هاوکات هەردوو دەروازەی زرباتیە و مونزیریە بەڕووی گەشتیاراندا کراوەن.


ئەمڕۆ ١٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، شانەکە ڕایگەیاندووە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە پڕۆسەیەکی ڕێکخستنەوەی کارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەک دەروازەی سنووری کردووە، ئەمەش داخستنی ئەو دەروازانە دەخوازێت.

باسی لەوەشکرد، زنجیرەیەک ڕێکاری یاسایی پێویست گیراونەتەبەر و کارە هەواڵگرییەکان و لێکۆڵینەوە و وردبینی چڕکراونەتەوە، ئەوەش بۆ ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانەی لەو دەروازانەدا ڕوویانداوە بەمەبەستی دانانی چارەسەری گونجاو بۆیان.














گەلەری