PM:05:27:11/09/2026
1184 جار خوێندراوەتەوە
جووتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی ڕێگریکردن لە ساغکردنەوە و فرۆشتنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان گرد بوونەوە و ڕێگەی سەرەکیی نێوان چۆمان - سۆرانیان داخست.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، جووتیارانی دەڤەری باڵەکایەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گردبوونەوە، دژی بڕیارێکی حکوومەت بۆ داخستنی گۆڕەپانی ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان لە چۆمان، ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم بڕیارە زیانی داراییی گەورەی لەم وەرزەدا پێ گەیاندوون.
کێشەی سەرەکی و داواکارییەکانی جووتیارانی
باڵەکایەتی ئەوەیە، بڕیارەکەی حکومەت رێگەیان پێ نادرێت لەو شوێنەدا بەرهەمەکانیان
بار بکەن یان بیفرۆشن، بۆیە ئەوانیش دەڵێت، رێگریکردن لە فرۆشتنی بەروبوومەکانیان
لەم وەرزەدا زیانێکی داراییی زۆریان پێ دەگەیەنێت و مەترسیی فەوتانی بەرهەمەکانیان
لەسەرە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکەش هۆشداری دەدەن، ئەگەر
بڕیارەکە هەڵنەوەشێندرێتەوە و رێگەیان پێ نەدرێت بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە، لە
بایکۆت و داخستنی رێگە سەرەکییەکە بەردەوام دەبن.