سەردێڕ:

ترەمپ داواکاریی محەمەد بن سەلمان بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان رەتدەکاتەوە

PM:02:34:11/09/2026

1000 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکان دەڵێن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، داواکارییەکی محەمەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی سعوودیەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر حوسییەکان لە یەمەن رەتکردووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» لە زاری دوو بەرپرسی ئاگاداری ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە، شازادەی جێنشینی سعوودیە پەیوەندیی بە سەرۆکی ئەمریکاوە کردووە تا دەستبەجێ ڕێکاری سەربازی دژی حوسییەکان بگرێتە بەر، بەتایبەت دوای کۆنترۆڵکردنی بەندەری مەخا، بەڵام ترەمپ داواکارییەکەی رەتکردووەتەوە و ئیدارەی ئەمریکا گوتوویەتی، لەم کاتەدا هیچ پلانێکی بۆ هێرشی راستەوخۆ نییە.

بەپێی زانیارییەکان، ترەمپ داواکارییەکەی محەمەد بن سەلمانی پەسەند نەکردووە و ئیدارەی واشنتۆن روونی کردووەتەوە، لە ئێستادا هیچ ئامادەکاری یان نیازیان نییە بۆ گرتنەبەری رێکاری سەربازیی راستەوخۆ دژی جووڵەی حوسییەکان.

ئەم پێشهاتە سیاسییەش لە کاتێکدایە کە هەڕەشە دەریاییەکان لە ناوچەکەدا گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، دوای ئەوەی چەکدارانی حوسی کە هاوپەیمانی ئێرانن، دەستیان بەسەر بەندەری ستراتیژیی مەخادا گرت و ئاسایشی کەشتیوانیی دەریای سووریان رووبەڕووی ئاستەنگ کردەوە، هاوکات ئەم هێرشانەی حوسییەکان هاوکاتە لەگەڵ پەککەوتن و کەمبوونەوەی بەرچاوی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز، بەهۆی چڕبوونەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی دوو ڕۆژی رابردووی ناوچەکە.













گەلەری