سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزی؛ بزانە نرخی ئەمڕۆی چەندە؟

AM:10:33:11/09/2026

340 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزینی بەخۆوەبینی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٣٢٣ دۆلار.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٣٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک ٢٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیووە.

دابەزینی نرخی زێڕ بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی داتای بەرزی هەڵئاوسانی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکا، کە وایکرد دۆلاری ئەمریکی بەهێزبێتەوە و داهاتی سەنەدەکانی حکومەتی ئەمریکاش بەرزببێتەوە، بەهۆی ئەوەی بەرزبوونەوەی داهاتی سەندەکان و دۆلار وادەکات سەرمایەداران زیاتر ڕوو لە بەکارهێنانی دۆلار بکەن و کڕینی زێڕیش بۆ خاوەن دراوەکانی تر گرانتر بێت، داواکاری لەسەر ئەو کانزا زەردەش کەمبووەوە؛ هاوكات دوای تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی لە ڕۆژانی ڕابردوودا، زۆرێک لە وەبەرهێنەران دەستیان کرد بە فرۆشتنی زێڕەکانیان بۆ کۆکردنەوەی قازان، کە ئەمه‌ش پێکەوە فشاری خستە سەر نرخەکەی و هێنایه‌ خوارەوە.



سەندیکای زێڕنگەران هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

عەیارە ٢٤:١,٠٩٩,٠٠٠ دینار

عەیارە ٢٢:١,٠٠٨,٠٠٠ دینار

عەیارە ٢١:٩٤٧,٠٠٠ دینار

عەیارە ١٨:٨١٠,٠٠٠ دینار

عەیارە ١٤:٦٤٢,٠٠٠ دینار

عەیارە ١٢:٥٥٠,٠٠٠ دینار

عەیارە ٩:٤١٣,٠٠٠ دینار

یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠ گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.














گەلەری