سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەسایەتی و کۆمپانیا عێراقی و لوبنانییەکاندا سەپاند

PM:11:42:10/09/2026

1204 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیای عێراقی w لوبنانی و سوریدا سەپاند، کە پەیوەندییان بە ئێران و کەتیبەکانی حزبوڵڵا و حزبوڵڵای لوبنانەوە هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەندین کەسایەتی و کۆمپانیادا سەپاند کە بەئامانجگرتنی کەسانی سەر بە کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی و حزبوڵڵای لوبنانی لەخۆدەگرێت، هاوکات چەندین کەسایەتیی عێراقی و سوری و لوبنانی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بازرگانی و ئەمنی و ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و لوبنان خرانە ناو لیستی رەشی سزاکانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، نوسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی داراییەکانی دەرەوە سزای نوێی بەسەر کۆمەڵێک کەسایەتی و کۆمپانیا و تۆڕی پەیوەندیدار بە ئێراندا سەپاندووە، لەنێو سزادراوەکاندا چەندین هاووڵاتیی عێراقی هەن، لەوانە خەلدون ناسر مریوش (ناسراو بە العبادة) پەیوەندیدار بە کۆمپانیای (عين العراق)، عەبدوڵڵا نازم لعێبی، حوسێن ئەحمەد حوسێن، کەڕار محەمەد قاسم، عەلی حەسەن فەرحان، وە محەمەد ئامین فازڵ کە پەیوەندییان بە کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقەوە هەیە، جیا لە چەند کەسایەتییەکی دیکەی وەک عەباس جەواد کازم، عەبدولحەسەن عەلی ئەکبەر و ماجد عەلی ئەکبەر (ناسراو بە کوردی).

هەروەها سزاکان چەند کەسایەتییەکی لوبنانی و سوریی گرتووەتەوە کە پەیوەندییان بە حزبوڵڵای لوبنان و تۆڕە داراییەکانی ناوچەکەوە هەیە، لەوانە حەمید عەبدوڵڵا، حوسێن ئیبراهیم، وەهبی غەیس حوسێن، مێرفەت جەمیل زەهرەدین، وە ئامێر مەکەنسی.

لە کەرتی کۆمپانیاکانیشدا، چەندین دامەزراوە خراونەتە لیستی رەشەوە، لەوانە کۆمپانیای (عين العراق) بۆ سیستەمی بەرگری و پەیوەندییەکان، کۆمپانیای (البروج) بۆ بەڵێندەرایەتیی گشتی لە عێراق، کۆمپانیای (شمس وبحر)ی بازرگانی، کۆمپانیای (جولد پرو زاهر الدين)ـی عەقارات لە لوبنان، وە کۆمپانیای (یوسف ئیبراهیم منصور) بۆ ئاڵوگۆڕی دراو.













گەلەری