سەردێڕ:

حووسییەکان نزیکن لە دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی بابولمەندەب

PM:10:06:10/09/2026

4124 جار خوێندراوەتەوە

چەکدارە حووسیەکانی یەمەن دەستیان بەسەر دوورگەکانی زوقر و حەنیشی گەورە و بچووکدا لە باشووری دەریای سوور گرتوو، بەوەش لە کۆنتڕۆڵکردنی رێڕەوت دەریایی بابولمەندەب نزیکدەبنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە، دوای دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەی مەخا، حووسییەکان دەستیان بەسەر دوورگەکانی زوقر و حەنیشی گەورەدا گرت و لە گەرووی بابولمەندەب نزیکبوونەوە، هاوکات حەیس و خووخەیان لە نێوان تەعز و حودەیدە کۆنتڕۆڵکردەوە و شەڕ و پێكدادانەکان لە بەرەکانی رۆژئاوای تەعز تووندتر بوونەتەوە.

رۆیتەرز دەشڵێت، لە بەرامبەر ئەو پێشکەوتنانەشدا، حووسییەکان بەڵێنیاندا ئاسایشی کەشتیوانیی نێودەوڵەتیی دەستەبەربکەن و وەستاندنی هێرشەکانیان بە کۆتاییهاتنی دەستدرێژی و گەمارۆکانەوە بەستۆتەوە، لەکاتێکدا هێزەکانی تارق ساڵح بە مەبەستی رێکخستنەوەی ناوەندی فەرماندەییان لە شاری مەخا پاشەکشەیان کرد.

هەروەها، حووسیەکان گەیشتوونەتە دوورگەکانی زوقر و حەنیشی گەورە و حەنیشی بچووک لە باشووری دەریای سوور لە بەرامبەر سنوورە ئاوییەکانی ئەریتریا، ئەم هەنگاوەش دوای دەستبەسەرداگرتنی بەندەریی مەخا دێت، کە حووسییەکان بە شێوازێکی بەرچاو لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی گەرووی ستراتیجیی بابولمەندەب بابولمەندەب نزیکدەکاتەوە.

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی حووسییەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، ئازادیی کەشتیوانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و بابولمەندەب پارێزراوە و هیچ مەترسییەکی لەلایەن یەمەنەوە لەسەرنییە، دەشڵێت، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیان بەرگریکارانەن و هەر کاتێک دەستدرێژی و گەمارۆکان لەسەر یەمەن هەڵگیران، ئەوانیش هێرشەکان دەوەستێنن.

لە سەر زەویش، حووسییەکان دەستبەسەرداگرتنەوەی حەیس و خووخەیان راگەیاند، کە پارێزگاکانی تەعز و حودەیدە بە یەکەوە دەبەستێتەوە. هاوکات لە میحوەری رۆژئاوای تەعز (لە ناوچەکانی بەرح، مەقبەنە، مووزەع، کودحە و وازیعییە) شەڕی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەت و حووسییەکاندا بەردەوامە.














گەلەری