نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە بازاڕەکانی هەرێمیش هەر مسقاڵێک زێر هەشت هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٤١١ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
بەپێی هەڵسەنگاندنی بازاڕ، لاوازبوونی دۆلاری ئەمریکی
یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پشتگیری لە نرخی زێڕ، چونکە لاوازبوونی دۆلار زێڕ بۆ
خاوەن دراوەکانی تر هەرزانتر دەکات.
لە هەمان کاتدا، چاوی سەرمایەداران لەسەر داتای
نرخی بەرهەمهێنانی ئەمریکایە کە ئەمڕۆ بڵاودەکرێتەوە و داتایCPI ـیش
بۆ ڕۆژی هەینی چاوەڕوان دەکرێت. ئەم داتایانە دەتوانن کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر
بڕیارەکانی بانکی فیدراڵی و نرخی دۆلار و زێڕ هەبێت.
سەندیکای
زێڕنگەران هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ملیۆنێک و هەشت هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩٦٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٨٢٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٤ بە ٦٤٢ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٢ بە ٥٥٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە نۆ بە ٤١٣ هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ ٣٠
گرام و ١٠٠ سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە شەش
مسقاڵ و ٢٥٠ گرام زێڕە.
گرانبوونی نرخی
زێڕ لەکاتێکدایە کە لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی
هورمز، نرخی نەوتیش بەرزبووەوە و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕی جیهانیی نەوتدا لە
سەروو ١٠٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.