سەردێڕ:

رێبەر ئەحمەد: هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە کشانەوە لە هەرێم کردووە

PM:12:11:10/09/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی هاوپەیمانان دەستیان بە ڕێکارەکانی کشانەوە لە لە هەرێمی کوردستان کردووە و وەزیری ناوخۆش دەڵێت، نابێت بۆشایی ئەمنی لە عێراق دروست بێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، هاوپەیمانان ڕێکارەکانی کشانەوەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێکردووە و تا ٣٠ـی ئەم مانگە لە عێراقدا نامێنن.

بە پێی ڕێککەوتنی پێشتری نێوان هەردوولا، ڕۆژی ٣٠ـی ئەیلوول دوا وادەیە بۆ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و دەکشێنەوە.

وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، نابێت دوای کشانەوەی هاوپەیمانان بۆشایی ئەمنی لە عێراقدا دروست ببێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە کۆمپانیاکانی نەوت دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە و کۆمپانیاکان داوای گەرەنتی لە عێراق دەکەن بۆ پاراستنیان.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری ناوخۆ جەختیشی کردەوە لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال و هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا قائیمقامێکی نوێ بۆ شارۆچکەکە دابنرێت.













گەلەری