به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له هه‌رێمی كوردستان به به‌رزی مایه‌وه و ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ١٥٦ هه‌زار دینار، تمه‌نی ئێرانیش تادێت زیاتر داده‌به‌زێت و ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره به ٢٣ ملیۆن تمه‌ن.
بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئێن ئاڕ تی لە بۆرسەی هەولێر و بەغداوە دەستیكەوتووە، بەهای ١٠٠ دۆلار بە مامەڵەی كۆ بە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینارە بە مامەڵەی تاکیش بە ٧٥٠ دینار زیاتر مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌رزی نرخی دۆلار له كاتێكدایه په‌رله‌مان عێراق، له
ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر به ١٣٠
هه‌زار دیناره.
نرخی دراوه‌كانی دیکە بەمشێوەیەیە:
١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٥٠ دینارە.
١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٠ هەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠٦ هه‌زار دینارە.
١٠٠ لیره‌ی توركی به سێ هه‌زار و ٣٠٠ دینارە.
١٠٠ هەزار تمەن بە ٧٥٠ دینارە.