چاوگێکی ئەمنیی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر بنەمای دانپێدانانەكانی عهدنان جومهیلی، بریكاری پێشووی وەزیری نەوتی عێراق دەستگیركراون، دادگایی دەكرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، میدیا عێراقییەکان لە زاری چاوگێکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، سەرجەم دەستگیركراوانی دۆسیەی گەندەڵییەكانی جومەیلی، ئەمڕۆ رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.
بە
گوێرەی ئامارەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق، دەستگیركراوەكانی ئەو دۆسیەیە دەیان پەرلەمانتارو
بەرپرسی حكومی لە خۆدەگرێت، كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەبەیان بەسەرپەرشتی ئەنجومەنی
باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکی و دەزگا ئەمنییەکان لە كۆتاییەكانی مانگی حوزەیراندا
ئەنجامدرا.
دانپێدانانەکانی
ئەو بریکارە وەزارەتی نەوت بوونە هۆی ئاشکراکردنی تۆڕێکی فراوانی تێوەگلاوان لە گەندەڵی،
كە تائێستا سەدان ملیار دینارو نزیكەی نیو تۆن ئاڵتون و دەیان موڵك جۆراوجۆر دەستی
بەسەرداگیراوەو بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاوەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە،
سەرەتای ئەم هەفتەیە چاوگێکی ئەمنی ئاشكرای كرد "غەسان جومەیلی" بەڕێوەبەری
بەشی راهێنان لە پەیمانگای نەوتی بێجی و برای عەدنان جومەیلی، لە ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیدا
بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی دەستپاکیدا، بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکرا.