سەردێڕ:

مانگی ئابی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژوودا

AM:10:32:10/09/2026

256 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی داتای نوێی روانگەی كۆپەرنیكۆس، مانگی ئابی ئەمساڵ بوو بە گەرمترین مانگی ئاب لە مێژوودا و تێكڕای پلەی گەرمای زەوی گەیشتووەتە ١٦.٩٦ پلەی سیلیزی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، روانگەی كۆپەرنیكۆسی سەر بە یەكێتی ئەوروپا كە تایبەتە بە كەشوهەوا بڵاویکردەوە، تێكڕای پلەی گەرمای تۆماركراو لە مانگی ئابدا، لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە ١٦.٩٦ پلەی سیلیزی و ریكۆردی ساڵی ٢٠٢٣ـی تێپەڕاند، بەمەش مانگی ئاب بوو بە گەرمترین مانگ لە مێژوودا.

روانگەكە ئەوەشی خستووەتە روو، پشكی شێری گەرمای ئەمساڵ بەر نیوەگۆی باكووری زەوی كەوتووە، لەناویاندا رۆژئاوای ئەوروپا كە گەرمترین هاوینی لە مێژووی خۆیدا تۆماركرد.

هاوكات، زانایان هۆشداری دەدەن، هۆكاری سەرەكی ئەم گۆڕانكارییە توندانە دەگەڕێتەوە بۆ چالاكییەكانی مرۆڤ و كاریگەرییەكانی دیاردەی نینۆ، كە بوونەتە هۆی وشكەساڵی، لافاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەریاكان.













گەلەری