سەردێڕ:

ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی لاهوور جەنگی بەڕێوەدەچێت

AM:09:12:10/09/2026

360 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، پرۆسەی دادگایکردنی گیراوانی لالەزار بەڕێوەبچێت، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار ئاشکرای کرد، "لاهوور جەنگی و پێنج گیراوی دیکە دادگایی دەکرێن".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار ڕایگەیاند، لاهور جەنگی و پۆڵات جەنگی و لەگەڵ چوار گیراوی دیکەی لالەزار، لەبەردەم دادوەر ئامادە دەبن و بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دادگایی دەکرێن، پێشتر شەش گیراوی دیکەی لالەزار بەپێی هەمان ماددە دادگایی کرابوون.

وتەبێژی تیمی پارێزەرانی لالەزار دەشڵێت، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییەکە دادوەرەکان بەپێی ئەو بەڵگانەی لەبەردەستیانە و ئەو وتانەی وەریانگرتووە بڕیاری دادگا دەخوێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمڕۆ نۆرەی لاهوور جەنگی هات قسە بکات، ئەوا وتەکانی پێشووی کە لێی وەرگیراوە خۆی لێ بێبەری دەکات.

سەبارەت بە کاتی دادگایکردنەکە، ناوبراو باسی لەوەکرد، کاتژمێر ٩:١٥ خولەک دادگایکردنەکە دەستپێدەکات، چونکە پەڕاوەکان زۆرن بۆ ئەوەی زوو تەواو بکرێن.













گەلەری