سەردێڕ:

نرخی بەرمیلێک نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند

AM:08:28:10/09/2026

312 جار خوێندراوەتەوە

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەبەهێزی ماوەتەوەو نرخی نەوتی برێنت لەسەرووی ١٠٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، هۆکارەکەشی توندبوونەوەی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکایە کەبووەتە جەنگی کەشتییەکان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەرێژەی ٠.١٪ بەرزبووەوەو هەربەرمیلێکی بە ١٠١ دۆلارو ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوشێوەی برێنت نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بەرێژەی ٠.٢٪ بەرزبووەوەو بە ٩٦دۆلار و ٢٤سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخەکانی نەوت لەناوەڕاستی مانگی رابردووەوە تاوەکو ئێست انزیکەی٣٠٪ بەرزبوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا جێبەجێنەکرا و سەرەتای ئەم مانگە هێرشەکانی هەردوولا بۆسەر بەرژەوەندییەکانی یەکتر دەستیانپێکردەوە.

دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند، پێنجکەشتیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، ئێران لەوەڵامی ئەو هێرشانەدا رایگەیاندووە کە هێرشی کردووەتەسەر ١٠کەشتی و سوپای پاسدارانیش جەختی لەوەکردووەتەوە کە هێرشەکانیان توندتردەکەنەوە.













گەلەری