PM:03:38:09/09/2026
1048 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی، واژۆی لەسەر فەرمانێکی هەرێمی کردووە کە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی پلەی (٥١٩) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (٥١٩) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد.
بەپێی فەرمانەکە
کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم و یاسا بهرکارهکان دەرچووە، پلەی ئەفسەران
بۆ پلەی شایستەی راژهیان بەرزدەکرێتەوە.
وەک لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی
هەرێمدا هاتووە، ئهو فهرمانه لە ئەمڕۆوە دهچێته بواری جێبهجێکردنهوه.