PM:03:25:09/09/2026
1072 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لەگەڵ شاندێکی هەرێم کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و لە کۆبوونەوەکەدا درێژە بە تاوتوێکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٧ درا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماهیر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانان، لەگەڵ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.
لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا درێژە بە تاوتوێکردنی بودجەی وەبەرهێنان
بۆ ساڵی داهاتووی ٢٠٢٧ درا، هاوکات دۆزینەوەی ئامراز و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی
پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا باسی لێوەکرا.
تەوەرێکی دیکەی
کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ تاوتوێکردنی تەرخانکراوەکانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان،
بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و تەرخانکراوەکانی بودجەی بەگەڕخستن لە بودجەی ساڵی
داهاتووی ٢٠٢٧.
لە کۆبوونەوەکەدا
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی هەرێم، ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەرێم و تەحسین مەثنا،
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەرنامە وەبەرهێنانییەکانی حکومەت ئامادەی بوون.