PM:01:30:09/09/2026
1788 جار خوێندراوەتەوە
سبەی سایدێکی شەقامی سەرچنار لە سلێمانی دادەخرێت و نۆژەن دەکرێتەوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار بن و رێگاکانی دەورووبەر وەک جێگرەوە بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دەڵێت، لە چوارچێوەی پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و چاکسازیی شەقامەکانی شار، سەرلەبەیانی سبەی پێنجشەممە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا کاتژمێر ١٢ـی شەو، سایدی رۆیشتن لە ترافیکی نزیک بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەکی سەرچنار بەربەست دەکرێت، بەمەبەستی ئامادەکردنی شەقامەکە و سەرلەنوێ قیرتاوکردنەوە.
شارەوانی سلێمانی
داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات هاوکاری و هەماهەنگیی تیمەکانی شارەوانی بکەن،
رێنماییەکانی هاتووچۆ پەیڕەو بکەن و شەقامەکانی دەوروبەر وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن،
بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی و سەرکەوتوویی تەواو بکرێن.