سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە

PM:12:35:09/09/2026

180 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، وا بڕیارە پاش کەمێکی دیکە ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆببنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کۆدەبنەوە.

رۆژى ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نەوەى نوێ و یەکێتى رێککەوتنى نێوانیان واژۆکرد، بەئامانجى گەڕاندنەوەى هاوسەنگى هێز بۆ هەرێمى کوردستان.

بەو رێککەوتنە، نەخشەى سیاسی لە هەرێمى کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات و نەوەى نوێ و یەکێتى بوونە خاوەنى زۆرترین کورسی بەو پێیەى بەرپرسانى هەردوولا دەڵێن خاوەنى زیاتر لە ٤٠ کورسین، لەکاتێکدا پارتى خاوەنى ٣٩ کورسییە.

لەدواى رێککەوتنەکەیانەوە، یەکێتى و نەوەى نوێ دەڵێن، کلیلى دیاریکردنى سەرۆک وەزیرانى داهاتوو لەدەستى ئەواندایە، بەو پێیەى بەپێی یاسا، ئەو هاوپەیمانێتییەى زۆرترین کورسی هەیە مافى ئەوەى هەیە سەرۆک وەزیران دیارى بکات و کابینەى نوێ پێکبهێنێت.













گەلەری