سەردێڕ:

زێڕی ئاهەنگەکەی کردیە زیندان؛ ئەو بازرگانەی زێڕە زۆرەکەی بۆ هاوسەرەکەی کڕی دەستگیرکرا

AM:10:13:09/09/2026

608 جار خوێندراوەتەوە

نمایشکردنی بڕێکی خەیاڵی لە زێڕ و زێو لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا، خاوەنەکەی ڕەوانەی زیندان کرد، محەمەد فاتیح تانچاڵان، ئەو بازرگانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە "قەرە حەیدەری وان" ناسراوە، دوای ئەوەی لە ئاهەنگەکەیدا بڕێکی زۆر زێڕی بۆ هاوسەرەکەی کڕیبوو، بە تۆمەتی سیپکردنەوەی پارە لەلایەن دادگاوە سزایی زیندانیکردنی بۆ دەرکرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دادگای ئێشکگری سزای ئاشتی بڕیاری گرتنی بۆ محەمەد فاتیح تانچاڵان دەرکردووە، دەستگیرکردنی ئەم کەسایەتییە دیارەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تۆمەتی "سپیکردنەوەی ئەو سامانەیە کە لە ئەنجامی تاوانەوە بەدەست هاتووە"، ئەمەش دوای ئەوەی سامان و زێڕە بەکارهاتووەکان لە ئاهەنگەکەیدا گومانێکی زۆریان لەسەر سەرچاوەی سامانەکەی دروستکرد.

دەستپێکی کێشەکە کاتێک سەریهەڵدا کە دیمەنەکانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و بووە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، داواکاری گشتی لەبەرامبەر ئەو بڕە زۆرەی زێڕ کە لە ئاهەنگەکەدا دەرکەوتبوو بێدەنگ نەبوو، دەستبەجێ بە مەبەستی دیاریکردنی سەرچاوەی دارایی ئەو سامانە و تێوەگلانی لە کاری نەشیاودا، بە شێوەیەکی فەرمی دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی داواکاری گشتیی وان، تانچاڵان پێشینەیەکی شوپشتی هەیە و ٢٥ تۆماری سەرپێچی و تاوانی جۆراوجۆری لەسەر تۆمارکراوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، ڕۆژی ٨ی ئەیلوول لەلایەن تیمەکانی هۆبەی ئاسایشی گشتیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وانەوە دەستگیرکرا و دوای وەرگرتنی وتەکانی، بۆ دادگا بەڕێکرا تا چارەنووسی یاسایی یەکلایی بكرێتەوە.













گەلەری