AM:08:30:09/09/2026
308 جار خوێندراوەتەوە
به‌هۆی مه‌ترسی و نیگه‌رانی به‌رده‌وامی ململانێكان و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر گه‌رووی هورمز كه شاده‌مارێكی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتە بۆ هەموو جیهان، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێکی نزیک دەبێتەوە لە ١٠٠ دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به ڕێژه‌ی ١.٤٪ به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێكی گه‌یشته ٩٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌هه‌مانشێوه به ڕێژه‌ی ١.٤٪ زیادی كرد و به ٩٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت فرۆشرا.
شارەزایانی
ئابووری جەختدەکەنەوە، كه له سه‌ره‌تای مانگی رابردووەوە تا ئێستها نرخی نه‌وت
به ڕێژه‌ی ٢٥٪ ڕووی له دابه‌زین كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
پێكدادانه‌كان و له ساتی گه‌یشتنی هه‌ردوولا به یاداشتی لێگه‌یشتن نرخی نه‌وت
هاته‌وه خوار ٨٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئەوەش لە کاتێکدایە، به‌رده‌وامی
ململانێكان و به ئامانجگرتنی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتی ئێران و بۆردمانكردنی دوورگه
و شوێنه ستراتیجییه‌كان وه‌ڵامی ئێرانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه ئه‌میش كه‌شتییه
نه‌وتهه‌ڵگر و بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمز ده‌كاته ئامانج، ئه‌مه‌یش
وایكردووه كه نرخی نه‌وت به خێرایی بۆ ١٠٠ دۆلار به‌رز بێته‌وه.