ئەمریکا کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک دوورگەی خارگ کردە ئامانج، سوپای پاسدارانیش دەستبەسەرداگرتنی ژێردەریاییەکی بێسەرنشینی ئەمریکی راگەیاند، بەڵام سێنتکۆم رەتیدەکاتەوە ئەو درۆنە ئامێری هەستیاری تێدابووبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە موشەک کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە نزیک دوورگەی خارگ کردووەتە ئامانج، دەشڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیان بەسەر ژێردەریاییەکی زیرەک و بێسەرنشینی ئەمریکیدا گرتووە.
ئاژانسەکە
دەشڵێت، هێزەکانی ئەمریکا بە ووشەک کەشتییەکی نەوتهەڵگری بچووکی ئێرانییان لە
دووریی چوار میل لە دوورگەی خارگەوە کردووەتە ئامانج، لە ئێستاشدا تیمە
پەیوەندیدارەکانیان لە هەوڵی رزگارکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی کەشتییەکەدان.
هاوکات
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی
ئاڵۆزدا توانیویانە دەست بەسەر یەکێک لە پێشکەوتووترین ژێردەریاییە زیرەک و
بێسەرنشینەکانی سوپای ئەمریکادا بگرن.
لە
بەرامبەردا، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) هەواڵەکەی رەتکردەوە
و رایگەیاند، ئەو درۆنە دەریاییە لە ئەنجامی کێشەیەکی تەکنیکی لەکارکەوتووە و هیچ
ئامێر یان زانیارییەکی نهێنی و هەستیاری هەڵنەگرتووە.
سێنتکۆم
روونیشی کردەوە، درۆنەکە سەرقاڵی رووپێوی و چاودێریی ئاوەکانی ناوچەکە بووە بۆ
پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکان، وتیشی، ئامێرەکە مۆدێلێکی کۆن بووە، نە
زانیاریی هەستیاری کۆکردووەتەوە و نە هیچ کەرەستەیەکی نهێنی وەک سۆنار یان راداری
تێدا بووە.