PM:08:00:08/09/2026
928 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی لە عێراق دەڵێت، کە تەواوی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی بۆ کاراکردنی فۆرمی دامەزراندن ئەنجامداوە، بەڵام کاراکردنی فۆرمەکە بەستراوەتەوە بە پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی و دابینکردنی پلەی وەزیفی و تەرخانکراوی دارایی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، فازل غەراوی وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی، دەنگۆیانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەربارەی بڵاوبوونەوەی فۆرمی دامەزراندن رەتکردەوە و رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی فۆرمەکە بەستراوەتەوە بە پەسەندکردنی بودجە و بوونی پلەی دامەزراندن و تەرخانکردنی دارایی و پێداویستیی وەزارەتەکانەوە.
وتیشی،
تاوەکو ئێستا هیچ فۆڕمێکی تایبەت بە دامەزراندنی بۆ هیچ توێژێک بڵاونەکردووەتەوە و
سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم بوارەدا بڵاودەکرێنەوە دوورن
لە راستییەوە.
لە
کۆتایشدا، داوای لە دەزگاكانی راگەیاندن کرد لە بڵاوکردنەوەی زانیارییەکاندا
پشتیوانی لە راستگوێیی بکەن و زانیارییەکان راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی
فەرمیی ئەنجومەنەکەوە وەربگرن.