PM:07:14:08/09/2026
672 جار خوێندراوەتەوە
لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی دەروازەیەکی نوێی سنووری لە ناوچەی فیشخابوور بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، کە لە رێگەی تەلەعفەرەوە دەبەسترێتەوە و دەبێتە پاڵپشتێکی بەهێز بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەی گەشەپێدان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، محەممەد ئەهریس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و کۆماری تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی دەروازەیەکی نوێی سنووری لە ناوچەی فیشخابوور دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وتیشی ،
پڕۆژەی دروستکردنی دەروازەی نوێی سنووری لە فیشخابوور و بەستنەوەی بە قەزای
تەلەعفەرەوە، ئامانج لێی ئاوەدانکردنەوەی سنووری پارێزگای موسڵە، لە هەمان کاتدا
بەرزکردنەوەی داهاتی عێراق و زیادکردنی قەبارەی هاوردە و هەناردە و بەهێزکردنی
پێگەی موسڵ وەک ناوەندێکی بازرگانی دەپێکێت.
ئاماژەی
بۆ ئەوەش کرد، کردنەوەی ئەم دەروازەیە وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت لە زیادکردنی
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی وڵات.
جەختیشی
لەوە کردەوە، بەستنەوەی ئەم دەروازە نوێیە بە پڕۆژەی ستراتیژیی رێگەی گەشەپێدان، پێگەی
ئابووری و سیاسی عێراق بەهێز دەکات، وە دەرفەتی فراوان لەبەردەم کەرتی گواستنەوە و
ڕاکێشانی وەبەرهێنان دەکاتەوە، دەرفەتی کاری نوێ بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت.