سەردێڕ:

عێراق و تورکیا پاڵاوگەیەکی نەوت لە بەندەری جەیهان دروست دەکەن

PM:06:53:08/09/2026

984 جار خوێندراوەتەوە

عێراق و تورکیا رێککەوتوون لەسەر پڕۆژەی دروستکردنی پاڵاوگەیەکی هاوبەشی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەیەکی گشتگیری وزەی نێوانیاندا، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو واژۆ بکرێت


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، تۆڕی (IranOilGas) لە سەرچاوەیەکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە بڵاویکردەوە، عێراق و تورکیا رێککەوتوون لەسەر دروستکردنی پاڵاوگەیەکی هاوبەشی نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا بە مەبەستی پاڵاوتنی نەوتی عێراق و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا، لە چوارچێوەی رێککەوتننامەیەکی فراوانتری نێوانیاندا کە بوارەکانی نەوت و گاز و کارەبا دەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئامانج لەم پڕۆژەیە پاڵاوتنی نەوتی خاوی عێراق و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییە پاڵێوراوەکانە بە بازاڕەکانی ئەوروپا، کە چاوەڕوان دەکرێت داهاتێکی زیاتر بۆ عێراق بەدەستبهێنێت بە بەراورد بە فرۆشتنی نەوتی خاو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆریی نەوتی کەرکوک – جەیهان توانای گواستنەوەی تا ٧٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.

ئەم پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەغدا دێت بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانیان لە سێکتەرەکانی نەوت و گاز و کارەبادا، ئەوەش دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی تەممووزی رابردوودا هەردوو وڵات رێککەوتنێکی گواستنەوەی یەک ساڵەیان واژۆکرد بۆ بەردەوامبوونی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی کەرکووک – جەیهانەوە.













گەلەری