PM:06:35:08/09/2026
980 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کاراکردنی زانکۆلاین تەواو بوون و بە وەرگرتنی داتاکانی وەزارەتی پەروەردە رادەگەیێندرێت، جەختیسی کردەوە، پلان و توانای پێویستیان هەیە بۆ وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی ئەمساڵ و ساڵانی رابردووش.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ کاراکردنی سیستەمی زانکۆلاین تەواو بوون و بە گەیشتنی داتاکان لە وەزارەتی پەروەردەوە لە ماوەی چەند رۆژێکدا کارا دەکرێت، وتیشی، توانای تەواویان هەیە زیاتر لە ٤٠ هەزار دەرچووی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگرێت و تەنانەت دەرفەت بۆ دەرچووانی ساڵانی پێشتریش دەڕەخسێنن.
وەزیری
خوێندنی باڵا جەختیشی کردەوە، تەواوی پڕۆسەی وەرگرتن لەسەر بنەمای دادپەروەری و
شەفافیەت و نمرەی خوێندکار و ریزبەندیی ئارەزووەکانیان بەڕێوەدەچێت.
روونیشی
کردەوە، ئەو ژمارەیەی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بۆدەکات کە زیاتر لە ٤٠ هەزار
خوێندکارە بۆ چوونە زانکۆ و پەیمانگاکان، بۆ وەزارەتەکەیان ئاسانە و دەتوانن وەک
ساڵانی رابردوو وەریانبگرن، تەنانەت پلانەکەیان ئەوەیە زۆر لەو ژمارەیەش زیاتر وەربگرن.
دەشڵێت،
وەک ساڵانی پێشوو دەرفەت بۆ دەرچووانی ساڵانی رابردووش دەڕەخسێنن تا لە زانکۆ و
پەیمانگاکان بنووسرێن.