سەردێڕ:

شاندی باڵای هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتە بەغدا

PM:05:36:08/09/2026

1092 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی باڵای حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئامادەکردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی پشکی هەرێم گەیشتە بەغدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای هەرێم، کە پێکهاتووە لە وەزیرانی دارایی و سامانە سروشتییەکان، سەرۆک و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بریکاری وەزارەتی پلاندانان، گەیشتە شاری بەغدا.

بڕیارە شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ ئەنجام بدات، بە ئامانجی بەشداریکردنی راستەوخۆ لە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێم، لە کۆبوونەوەکاندا، داواکاری و تێڕوانینەکانی هەرێم سەبارەت بە مووچە و دامەزراندن و پارەی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان و بودجەی بەکاربردن و دۆسیەی نەوت دەخرێنەڕوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش.













گەلەری